موعه‌ممای ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی و کێشه‌ی ئیتنیسیته‌ی گه‌لان
نووسین: جه‌لال حاجی زادهj_hajizade81@yahoo.com
پێشه‌كی:
ووشه‌ی ئاسايش (امنيت) يه‌ك له‌م واژانه‌يه كه به درێژايی مێژوو قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه و له گه‌ڵ ئه‌وه‌يكه قۆناغی جياجيای به خۆوه بينيوه گه‌لێك راو بۆچوونی جياواز ده‌رباره‌ی هاتۆته ئاراوه.
دياره خۆپارازتنی مرۆڤ وه ك پره نسیپێكی بێ خه‌وش هه‌ر له‌وكاته‌وه چه‌سپاوه كه مرۆ به پێويستی زانيوه خۆی له شتوومه‌كی جێی مه‌ترسی و هه‌ڕوگيڤ بپارێزێ. هه‌ر بۆيه‌ش ده‌ستی داوه‌ته دروستكردنی ئامرازی پێويست بۆ به‌رگری كردن له خۆی هه‌مبه‌ر هه‌موو ئه‌وشتانه كه مرۆڤی نيگه‌ران كردووه، سا ئه‌وشته بوونه‌وه‌ر بێت ياخود ديارده‌گه‌لی سامناكی سروشتی وه‌ك، بوومه‌له‌رزه، سێڵاو ، سه‌رما و... ته‌نانه‌ت مرۆڤی هاوقه‌باره له چه‌شنی خۆی.